قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له عێراق کۆ بوویه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له عێراق کۆ بوویه‌وه و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که‌یان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 24-7-2018 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی پێشوازی كرد له سیریل نان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق.
له دیداره‌که‌دا قوباد تاڵه‌بانی و باڵیۆزانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له عێراق بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌روه‌ها گفتوگۆكانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان تاوتوێ كرد و هاوڕاش بوون له گرنگیدان به دیالۆگی بنیاتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران