په‌لاماره‌كه‌ى هه‌ولێر خه‌وى شێواوى تيرۆريستانه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ياد عه‌للاوى له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، له چه‌ند جريوه‌يێكدا ستايشى هيمه‌تى ئاسايشى بۆ پاراستنى ئارامى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
عه‌للاوى نووسيويه‌تى: "ده‌ستخۆشى له برايانى سه‌ركرده‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ين، بۆ ريشه‌كێش كردنى ئه‌و ده‌رد و بيره توندڕه‌وانه و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى هه‌رێم".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "هه‌روه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هيمه‌تبه‌رزانه‌ى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێم به‌رزده‌نرخێنين، له مامه‌ڵە كردنيان له‌گه‌ڵ تيرۆستان به خێراترين شێوه".
له جريوه‌يێكى ديكه‌دا عه‌للاوى باسى له هەوڵە تيرۆريستييه‌كه‌ى هه‌ولێر كردووه و نووسيويه‌تى: "ئه‌و ده‌ستدرێژييه تاوانكارييه‌ى هه‌ولێرى كرده ئامانج، خه‌وى تێكه‌ڵ و په‌ێكه‌ڵ و شێواوى تيرۆرستانه، بۆ ته‌ڵخ كردن و تێكدانى بارى ئه‌منى و سه‌قامگيرى هه‌رێم و ئه‌و شاره".
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران