یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی عێراق بۆ سعوودیه به‌ڕێكران
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا محه‌مه‌د سه‌عید لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: نزیكه‌ی دوو هه‌زار هاووڵاتیی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و هه‌زار و 101 هاووڵاتیی که‌رکووک و دیاله و دوزخورماتوو له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: ڕۆژی 23ی ته‌مموز یه‌كه‌م كاروانی حاجیان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون و له ڕرۆژانی داهاتووشدا به‌پێی ئاگادار كردنه‌وه‌مان ناردنی هاووڵاتییان بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له سعوودیه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌باره‌ی خشته‌ی ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بۆ سعوودیه و ناردنی حاجیان بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج وتی: "به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ خشته‌یێكی دیاریكراو نییه بۆ ناردنی كاروانی حاجیان بۆ وڵاتی سعوودیه كه پێویست بوو پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم خشته‌كه دیاری كرایه و بدرایه‌ته فڕۆكه‌خانه‌كان تاوه‌كوو به‌رچاوڕوونی زیاتر هه‌بوایه به‌ڵام له ئێستاشدا هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین گه‌شته‌كان دوا نه‌خرێت و له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران