عەبادی تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە بەڵێنی درۆی بە خۆپیشاندەران داوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی هاوپەیمانیی وەتەنیەی عێراق بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی، ڕایگەیاند: وتەکانی سەرۆک وەزیران لەباەری ڕەخساندنی 10 هەزار هەلی کار بۆ گەنجانی پارێزگای بەسرە درۆیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنتسار عەلاوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتیشی: حەیدەر عەبادی بۆ هێور کردنی خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسرە ئەو درۆیەی کردووە، خۆپیشاندانی خەڵک بە بۆنەی جێبەجێ نەبوونی بەڵێنەکانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن.
عەلاوی زیادی دەکات: بە بۆنەی خۆپیشاندانەکانەوە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە عێراق درێژخایەن دەبێت و ئەگەری هەیە خۆپیشاندەران دەوڵەتی ئێستا بڕووخێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران