یۆنامی له داخستنی بنكه ته‌ندروستییه‌كانی له عێراق هۆشداری ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق (یۆنامی) له ڕاپۆرتێكدا ڕوونی كردۆته‌وه كه‌می پاره هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ژماره‌یێكی زۆری ئه‌و بنكه ته‌ندروستییانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یانی دروست كردوووه كه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ زیاتر له 900 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی ناو كه‌مپه‌كان دابین ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاپۆرته‌كه‌ی یۆنامی ڕوونیشی كردۆته‌وه به‌هۆی نه‌بوونی پاره و داهاته‌وه 22 بنكه‌ی سه‌ر به گرووپه‌كانی ته‌ندروستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان داخراون و كه‌لێنێكی گه‌وره‌یان له پرۆسه‌ی دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئاواره‌كان دروست كردوووه و مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشیه گوێزراوه‌كانیش زیاتر بوووه.
یۆنامی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه كه له كۆی 67 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی ته‌نها 8 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاری بۆ كۆ كراوه‌ته‌وه و گرووپه‌كانی ته‌ندروستی له ئێستادا پێویستی به‌په‌له‌یان هه‌یه بۆ دابین كردنی 54 ملیۆن دۆلار.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران