خبر 2018-07-23 04:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سنووری حاجی ئومەران دەست بەسەر دوو تۆن دەرمانی قاچاغدا دەگیرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر زیاتر لە دو تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی قاچاغدا دەگیرێت.

کوردپرێس:

مەسعوود باتێلی، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند: بڕی دو تۆن و (234) کیلۆگرام دەرمانی قاچاغ لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا دەستی بەسەردا گیراوە كە لەژێر كاغەزی ئەی فۆردا شاردرابووەوە و قاچاخچییەكان ویستوویانە بەشێوەیێكی نایاسایی بیهێننە هەرێمی كوردستانەوە.

بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەدەستگیركردنی هیچ كەسێك لەسەر ئەو كارە بدات، رایگەیاند: ئەمە یەكەم جارە حاڵەتێكی لەم شێوەیە روو بدات، لەئێستادا دۆسیەكە لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.