بە سەرپەرشتیی تورکیا پۆلیسی مەدەنی لە عەفرین دادەمەزرێت
بەشی سووریا- بە سەرپەرشتیی تورکیا پۆلیسی مەدەنی لە عەفرین دادەمەزرێت، فەرماندە سەربازییەکان داوا لەو کەسانە دەکەن کە خۆیان ناونووس کردووە پەیوەندی بە بنکەکانی مەشق و راهێنانەوە بکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە رۆژی 18-3-2018 سوپای تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنی نزیک لەو وڵاتە دوای نزیکەی دوومانگ لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون، عەفرینیان کۆنترۆڵ کرد.
هاونیشتمانیانی عەفرین داوا دەکەن پۆلیسی سڤیل لە خەڵکی خۆجێی ئەو ناوچەیە بێت بۆ ئەوی بتوانێت پارێزگاری لە سەرووماڵییان بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران