ئه‌ده‌بی کوردی و هایکو/ شه‌ویار گولابی ئازه‌ر
کوردپرێس- مێژووی هۆنینه‌وه‌ی هایکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی شانزده‌ی زایینی له ژاپۆن، به شێوه‌ی پێنج دێڕی به‌ناوی "رێنکۆ" یان "رێنکا" که زۆرتر بنه‌مای ته‌نزیان پێوه دیار بوووه، خۆی به دنیای وێژه‌ی ئه‌وکاتی ژاپۆن ناساندوووه. دواتر له حاڵه‌تی ته‌نز و ده‌ربڕینی ئاسایی دوور که‌وتوووه‌ته‌وه و به‌ره‌و ڕوانینێکی قووڵتر و فۆرمی دیاریکراو (سنریۆ) چوووه و پاشان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه له‌لایه‌ن "ماتسۆئۆ باشۆ"وه ناوی هایکوی وه‌رگرتوووه.
هایکو کورتترین شیعری ژاپۆنییه که له سێ دێڕ و حه‌ڤده "مۆرا" یا "ئۆن" له زمانی ژاپۆنی پێکدێت. پاشان لق و پۆ ده‌رده‌کات و په‌ل بۆ وڵاتانی ئینگلیس و سکه‌ندناڤی ده‌هاوێ. له ئێرانیش به شێوه‌ی نووسراو له‌لایه‌ن (ع. پاشایی) و (شاملۆ)وه، هایکو به وێژه‌ی فارسی ده‌ناسێنرێ و مۆرا به "هێجا" (بڕگه) واتا ده‌کرێته‌وه و له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا به تایبه‌ت له کتێبه‌شیعری (با "با" چیتر نه‌تانخووسێنێ) له نووسینی شه‌ویار گولابی ئازه‌ر، به "کێشی په‌نجه یان بڕگه" ده‌رده‌که‌وێت.
زۆربه‌ی "سنریۆ" و هایکوه‌کان خاوه‌نی "کی گۆ" یان "وه‌رزه‌وشه"ی تایبه‌تن که له "سنریۆ"دا، وه‌رزه وشه یاخود وشه کلیلییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆرتر ڕۆڵی کارایان هه‌یه و له هایکوشدا وه‌رزه وشه‌ی وه‌رزه‌کانی ساڵ و سروشت بۆ وێنه به‌هار، زستان، باران، به‌فر، چه‌تر، خونچه...
شاعیری هایكۆكار ده‌بێ به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌روونناسی و فه‌رهه‌نگی ژاپۆنی و هه‌روه‌ها واتای زێن به ته‌واوی ئاشنا بێت.
هایکو خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییێکه بۆ وێنه:
ـ "شی بوومی" به مانای وه‌رزشێكه كه نیشانده‌ری به‌هێزتربوونی لاوازه‌كان له به‌تواناكانه.
- "ئه‌وه‌رێ یان ئاواره" یان "aware" كه به واتای ره‌نگدانه‌وه‌ی رابردوووه و هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی وا پێشتر خۆشه‌ویست بوووه، یانی ئه‌و ساته قه‌یرانییه‌ی نێوان روانین و بێده‌وامی و ناسه‌قامگیریی جیهان.
ـ گیانخۆشه‌ویستی یان "ئانیمیسم" واته گرینگی‌دان به ژیان و هه‌موو شتێک هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه.
ـ "شیۆری" كه به مانای جۆرێک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هه‌ست بزوێنه به شێوه‌ی شیعر نه‌ک له ناوه‌رۆكی شیعردا و یه‌كێكی دیکه‌ش "هوسومی"یه كه مه‌به‌ست له‌ویش به‌یان كردنی زۆر ناسكی سروشتییه.
هه‌روه‌ها "کیره‌جی" که به واتای دابڕان و وه‌ستانێکی کاتی له زمان و داڕشتندا به‌رچاو ده‌که‌وێ. زۆرجار ئه‌و وه‌ستانه کورت و واتاداره له دێڕی دووه‌م یان کۆتایییدا دێت و به کورته هێڵی مه‌ودا (-) هه‌بوون یان نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌و‌خۆ و هه‌ندێ جار ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دێڕی پێش یان دوای خۆی پێکدێنێ و ئیماژ یان وێنه هایکوییه‌که ته‌واو ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌ستانه کورته ماناداره وێنه‌ییه (کیره‌جی) له سه‌ره‌تاوه بێت، به هێمای وێرگول یان فاریزه (،) دێته دوای دێڕی یه‌که‌م و له دوو دێڕی دوای خۆیدا، ئیتر هیچ کورته وه‌ستانێکی دیکه نایه‌ت.
له ڕووی داڕشتنه‌وه "سنڕیۆ" جیاوازییێکی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ هایکو نییه و تاکه جیاوازیی "سنڕیۆ" له‌گه‌ڵ هایکو ئه‌وه‌یه که جیا له ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ سروشت، به هه‌ندێ وشه‌ی کلیلیی تایبه‌ت، تێکه‌ڵ به ڕه‌وشی تایبه‌ت و زاڵی کۆمه‌ڵگه ده‌بێ. هه‌ندێ جار به زمانێکی ته‌نز، سوننه‌ت و نه‌ریت و قه‌یرانه‌کانی کۆمه‌ڵگه چه‌واشه ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات به یارمه‌تیی ته‌وس و ته‌شه‌ر و ته‌نزی تاڵ و شیرین، كێشه و ناکۆکی و لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵگه و ژینگه‌ی مرۆڤ، وێنا بکات و راچڵه‌کاندن و شۆکێک بێت بۆ مرۆڤ.
وێژه‌ی کوردی به گشتی و شیعری کوردی به تایبه‌تی، له دوای سه‌رده‌می نوێ بوونه‌وه و نوێخوازی، له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی جیهانی سه‌رده‌م، به‌رده‌وام له تاقیکردنه‌وه‌ی ڕه‌وته جۆراوجۆره‌کانی دنیای وێژه و ئه‌ده‌بدا بوووه؛ هه‌ر به‌م پێیه شه‌ویار گولابی ئازه‌ر له ساڵی 1386ی هه‌تاوی (2007) له گۆڤاری (مه‌هاباد)دا، به هێنانه‌ئارای هایکو بۆ نێو ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی کوردی، سه‌رنجی گشتی ده‌خاته سه‌ر توانایی و چه‌مه‌وازی زمانی کوردی تا جیهانێکی به‌رفراوان و نوێتر له دنیای مه‌عریفی و ئه‌ندێشه‌یی ئه‌ده‌بی کوردی ده‌سته‌به‌ر بکات.
ماوه‌ی 10 ساڵێکه هایکو به شێوه‌ی جددی هاتوووه‌ته ناو دنیای ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی کوردی. ساڵی 2007 له‌لایه‌ن بوشرا که‌سنه‌زانی لێکۆڵینه‌وه‌یێک له‌ژێر ناوی "پۆسته‌ره شیعر و هایکوی ژاپۆنی" دێته ده‌ر که هه‌ڵسه‌نگاندنێک له ناو کورته شیعر و پۆسته‌ره شیعری کوردی ده‌کات و هه‌ندێ له کورته‌شیعره‌کانی قوبادی جه‌لیزاده به‌پێی ئه‌م به‌راوردکارییه ده‌خاته ناو خانه‌ی هایکو و هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر هایکوی ژاپۆنی ده‌خاته به‌رچاوی خوێنه‌رانی کورد.
به گشتی سروشتی کوردستان و ڕه‌وتی ژیان له‌لایێک و "وه‌رزه‌وشه"ی هایکو له‌لایێکی دیکه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌ویار له دوو شێوازی سنڕیۆ و هایکو، له زمانی کوردی‌دا که‌ڵک وه‌ربگرێ بۆ ده‌ربڕین و داڕشتنی سه‌رله‌نوێتر و مۆدێرنانه‌تری بیر و هزری تایبه‌ت له‌م شێوازه شیعرییه‌دا. هۆگریی شه‌ویار بۆ وه‌رزی سه‌وزی به‌هار و جوانی و سروشتی کوردستان، وای لێده‌کات به ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ هایکو و سروشت، بێته گۆڕه‌پانی هۆنینه‌وه‌ی هایکو و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره به‌م شێوازه شیعرییه بدات. بۆ وێنه ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتدا پێشوازییێکی به‌رچاو له‌م شێوازه ده‌کرێ و شاعیرانێکی وه‌ک سمایل عه‌زه‌می و عه‌تا وه‌له‌دی و... له لایه‌نگران و هایکونووسانی کوردن.
شه‌ویار گولابی ئازه‌ر له‌دایکبووی ساڵی 1355ی هه‌تاوی و دانیشتووی شاری مه‌هاباده و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری به‌رهه‌م و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حامیی تارانه له به‌شی دامه‌زراندنی کتێبخانه‌ی دێهاته‌کانی ناوچه‌دا.
ناوبراو ڕۆڵی کارای هه‌بوووه له ناساندنی مه‌هاباد بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی شاری داهێنه‌ر له بواری په‌ره‌پێدانی کتێب و کتێب خوێندنه‌وه له چواره‌مین فێستیڤاڵی پایته‌ختی کتێبی ئێران‌دا و بۆ چوار خول ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد بوووه (2006- 2017).
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری دوو شه‌وه شیعری ناوچه‌ییی مه‌هاباد بوووه (2014 و 2016).
- له ساڵی 2016 به‌ڕێوه‌به‌ر و سکرتێری جێبه‌جێکاریی یه‌که‌مین کۆڕی ناوچه‌یی (زانستی ئه‌ده‌بی)ی مامۆستا هێمن بوووه.
ـ ڕۆڵی کارای هه‌بوووه له چه‌ندین خولی پێشانگای جۆربه‌جۆری که‌له‌پوور و کلتووری کوردی‌دا.
ـ خاوه‌نی په‌رتووکه‌شیعری هایکویه له‌ژێر ناوی (با "با" چیتر نه‌تانخووسێنێ)، ساڵی 2008 چاپ و بڵاو بوووه‌ته‌وه و ساڵی 2014 ئه‌م کتێبه‌ی له پێشانگای هه‌ولێر نمایش ده‌کرێت و له هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕی به‌توانا موحته‌ره‌م محه‌ممه‌د به ناونیشانی (من الشعر الکوردی الحدیپ هایکو ، للشاعره شویار کولابی ئازر) وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی.
دواتر له 3ی ئاداری 2015 هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان وه‌رگێڕه‌وه 12 هایکوی شه‌ویار له ڕۆژنامه‌یێکی عه‌ره‌بیدا به نێوی "النبا‌و" له ژماره 539 دا بڵاو ده‌کرێته‌وه و کتێبی ناوبراو ده‌گاته 88هه‌مین پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی میسر و له‌وێ پێشوازییێکی گه‌رمی لێده‌کرێ و له هه‌ندێ له ڕۆژنامه و حه‌فته‌نامه و گۆڤاری ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه؛ بۆ وێنه له مانگنامه‌ی (پنار-PINAR ل 36-37).
شه‌ویار به دوو شێوازی هایکو و "سنڕیۆ" و هه‌روه‌ها کورته شیعر ده‌نووسێ و له وتار و وه‌رگێڕانیشدا ده‌ستێکی هه‌یه و کتێبی شانۆی "ماڵ له کۆڵ" نووسینی حوسێن فه‌زلوڵڵاهیی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و براوه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی شانۆی سه‌قز بوووه و ئێستا له ژێر چاپدایه.
کتێبی کورته‌شیعره‌کانیشی ئێستا ئاماده‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌یه. له چه‌ندین فێستیڤاڵ و شه‌وه‌شیعر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه، بۆ وێنه خه‌ڵاتی دووهه‌مین فێستیڤاڵی شیعری مه‌وله‌وی و خه‌ڵاتی تانجه‌رۆ و خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی هه‌ڵبه‌ستی لاوان.
چه‌ند نموونه له هایکوه‌کانی شه‌ویار گولابی ئازه‌ر
...
جێ مابوو
نه‌خشی مانگ له‌سه‌ر رووبه‌ری ته‌ون
کیژی کورد
...
نه ئازادی داده‌کوتێ
نه دیموکراسی کراسی به‌رت داده‌دڕێ-
کیژی که‌رکیت به‌ده‌ست
...
یار له کێڵگه
یادت گوڵباران ده‌کا
باران ئاوس به بریسک
...
په‌رده به‌سه‌ر خۆیدا ده‌کێشێ
خۆی هه‌ڵخستووه به‌ر باران-
گوڵ ئه‌ستێره
...
تینووی ته‌ڕبوونه
په‌پووله‌پاییزه‌ی سه‌ر سینگ
ماڵ کاول
...
ناتوانێ ئامێز به ئاسمان داگرێ
پێخه‌ف ده‌خاته سه‌ر
ـ گوڵوه‌نی ـ
...
سه‌ری خستۆته سه‌ر مه‌مک-
ده‌سته‌کانی به ئاسمانه‌وه ڕایه‌ڵ
هه‌تاو
...
حه‌زی له ڕسکانی سه‌ربه‌خۆییه
ئه‌هریمه‌نکرداره شه‌و
خۆر ڕه‌شپۆش
...
له که‌لاوه‌کانی شه‌ڕ
مانگه‌شه‌و بانگ ده‌کا
خۆری له‌عنه‌تی
...
سه‌فه‌ر ده‌کا به بیره‌وه‌رییه‌کان
خۆر ڕه‌نگ ناکاته‌وه
سووره‌گوڵ
...
له‌م وێرانه‌دا
پشیله‌ش فێری گۆشتی مرۆڤ بوو
مناڵ چه‌نگ داده‌گرێ
...
ته‌ڕ ده‌خووسێ له ژێر باران
بخزییه بن باڵه‌کان
ـ گه‌لاوێژ ـ
...
قژه‌کانی سپارده ده‌ستی با
مانگ سێبه‌ری چڵه‌داری شکاند
کۆڵوانه له شان
...
له ڕێبه‌نداندا ڕنوو ده‌توێنێته‌وه
نیگای چاوه‌کان
جامانه سوور
...
سه‌هۆڵبه‌ندانی زستانم پێ له‌به‌ر ده‌کا
من به یادی کراسێک پڕده‌که‌م له گوڵبه‌هار
ڕێگا شه‌خته‌به‌ندان
...
به سه‌ر قامکه‌وه تار ناژه‌نێ
خوێن له داوێن ده‌چۆڕێ
گوڵه‌باخ
...
ئێمه سه‌رده‌مێکه وشه ده‌خۆین
ئه‌و نوخته ده‌خاته سه‌ر دێڕ
کراس ڕه‌ش
...
سه‌مای گه‌ڵای بیر چووه‌وه
کفنی مه‌یته‌کان ده‌دروێ
چڵه زه‌یتوون
...
به چناره‌که‌ی لێوار ڕووباره‌وه ڕاده‌وه‌شێ
له‌چکه‌یه‌کی سوور
گڕی بای حه‌سه‌ن
...
شۆڕش ته‌قه‌ی نایه
دایک په‌راوێز
شه‌قام فشه‌ی دێ
...
بۆنی هه‌نار
ژێره‌وان
به‌ر له تۆ مناڵێ گه‌ڵای جووت
...
ئه‌و له شاردا ئاڵۆزه پێم
من له شاخدا جاڕز
گولله له خه‌شاب
...
پاسه‌وانێك له نێوچاوانمدا
هێلانه ده‌كا
مناڵێكی ساوا له په‌یكه‌رتدا نوێژ
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران