پۆلیسی که‌رکووک ئه‌میرێكی داعش ده‌ستگیر ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێكی پۆلیسی فیدراڵی له شاری که‌رکووک ئاماژه به‌وه ده‌کات به‌پێی چه‌ند زانیارییێكی هه‌واڵگری توانیویانه ئه‌میرێكی داعش له خانوویێک له گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یران (كه ده‌كه‌وێته باشوری که‌رکووک و گه‌ڕه‌كێكی توركمان نشین) له‌و شاره ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه شه‌وی چوارشه‌ممه 18ی تهمووز ژماره‌یێک ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ک و هێرشی هاوه‌ن و نارنجۆک له شاری که‌رکووک له شه‌قامی ڕێگای به‌غدا و گه‌ڕه‌كی شۆریجه ڕووی دا و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 كه‌س بریندار بوون كه له نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه ناوی ئه‌و تیرۆریسته‌ی داعشی ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێده‌چێت په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌وی گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانه‌وه هه‌بووبێت له شاری که‌رکووک.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران