ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له پارێزگای سێرت کوژرانی 4 ئه‌ندامی PKKی لێکه‌وته‌وه
به‌شی تورکیا- ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای هێزه‌کانی PKK له پارێزگای سێرت کوژرانی 4 ئه‌ندامی په‌که‌که‌ی لێکه‌وته‌وه.
کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له قایمقامێتیی سێرته‌وه ده‌ست که‌وتوون له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باره‌گای په‌که‌که له ده‌وروبه‌ری گوندی ئاکمشهی ناوچه‌ی ئهرووحی پارێزگای سێرت 4 ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژران.
له به‌یاننامه‌ی قایمقامێتیی سێرتدا هاتوووه: به دوای ناسینی بنکه‌ی گرووپێک له هێزه‌کانی PKK له‌لایه‌ن ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی جه‌نده‌رمه‌ی پارێزگای سێرته‌وه ناونیشانی شوێنه‌که ڕاده‌ستی هێزه تایبه‌ته‌کانی تورکیا کرا و له ئۆپه‌راسیۆنێک که به هاوکاریی کۆپته‌ره‌کانی سوپای تورکیا ئه‌نجام درا 4 هێزی PKK له‌وان 2 ژن کوژران.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران