له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی عێراق؛
گه‌شتی ئاسمانیی نێوان که‌رکووک و ئێران ده‌ست پێده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه‌خانه‌ی که‌رکووک له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به فه‌رمی گه‌شته‌كانی ده‌ست پێده‌كات و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراقیش ده‌ڵێت: له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدا گه‌شته‌کان له که‌رکووکه‌وه بۆ تورکیا، لوبنان و ئێران ده‌ست پێده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كازم فینجان ئه‌لحه‌مامی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا فڕۆكه‌خانه‌ی که‌رکووک له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به فه‌رمی گه‌شته‌كانی ده‌ست پێده‌كات.
ناوبراو ده‌شڵێت: گه‌شته‌كان له كه‌ركووكه‌وه بۆ توركیا، لوبنان و ئێران ده‌ست پێده‌كه‌ن.
هاوكات راكان جبووری پارێزگاری که‌رکووک به وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه سوودێكی زۆری بۆ پارێزگاكه ده‌بێت.
شایانی باسه؛ فڕۆكه‌خانه‌ی که‌رکووک دوای ڕزگاركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003دا وه‌ک فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی به‌كار ده‌هێنرا.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران