خبر 2018-07-08 04:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە:

بازاڕی هەفتانە لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

بەشی کوردستان- نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە پەڕلەمانی ئێران پاش بەشداریکردن لە دانیشتنی ئەنجومەنی دەزگای دێهاتی ڕایگەیاند بڕیار دراوە کار لە سەر دامەزراندنی بازاڕی حەفتانەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بکرێت ئەوەش بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی ئابووری.

کوردپرێس:

موحسین بیگلەری نوێنەری خەڵكی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لەداهاتوودا دانیشتنێكی هاوبەش لەنێوان پارێزگاری كوردستان و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی كردنەوەی بازاڕی هەفتانە ئەنجام دەدرێت.

موحسین بیگلەری لە رێو رەسمی ساڵرۆژی كردنەوەی دەزگای دێهاتی لە سەقز رایگەیاندووە، پارێزگاری کوردستان بە یاوەریی بەرپرسانی ئێرانی بەم زووانە دانیشتنێكی هاوبەش لە گەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەبەن ئەوەش بەمەبەستی كردنەوەی بازاڕی هەفتانە.

بیگلەری سەبارەت بە گلەییی هاووڵاتییانی دێهاتەكانی كوردستان لەبارەی بێكاری و بێ مووچەیی، ئەوەشی خستە ڕوو کە لە دانیتشنی كراوەی مەجلیسی شورا پێداگریی تەواو لەمافی هاووڵاتیان دەکات و هەوڵی جێبەجێكردنی پلانەكان لەو بارەیەوە دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.