خبر 2018-07-03 14:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فێستیڤاڵی ئه‌سپی کوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو

به‌شی کوردستان- به‌ به‌شداریی ئه‌سپسوارانی 10 پارێزگای ئێران دووه‌مین فێستیڤاڵی ئه‌سپی کوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ فێستیڤاڵه‌که‌دا ده‌یان ئه‌سپی ڕه‌سه‌نی کوردی نمایش کران. ئه‌سپه‌کان له‌ ته‌مه‌نی شه‌ش مانگ تاوه‌کوو حه‌وت ساڵ له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵه‌که‌دا له‌ یاریگای 22ی گوڵانی سنه‌ نمایش کران و جوانترینه‌کانیان خه‌ڵات کران.

له‌ فێستیڤاڵه‌که‌دا بۆ دڵخۆش کردنی به‌شداران، سوارچاکان ئه‌سپه‌کانیان نمایش کرد و رێوڕه‌سمی هه‌ڵپه‌ڕکێ و یارییه‌کانی به‌ ئه‌سپ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ مێژوویییه‌کان ئه‌سپی کوردی یه‌کێک له‌ ره‌سه‌نترین، خۆڕاگرترین و به‌تواناترین ئه‌سپه‌کانه‌ که‌ مێژووی بوونی بۆ 500 ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌رچه‌ند له‌ زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ به‌ ناوی ئه‌سپی کوردی نه‌کراوه‌ به‌ڵام ئه‌سپی کوردی له‌ سێ جۆر به‌ناوه‌کانی: جاف، ئه‌فشاری و سه‌نجابی پێکهاتوووه‌ و هه‌موو جۆره‌کانی له‌ کوردستان هه‌یه‌ و له‌ هه‌موو جیهانیش بڵاو بوووه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.