خبر 2018-06-26 19:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتیی و پارتی ناچنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاربوو وەفدێکی ھاوبەشی یەکێتیی و پارتی بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پرسی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتووی عێراق سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام ئەو دوو حزبە سەردانەکەیان بۆکاتێکی نادیار دواخست.

بەپپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان محەمەد بەرپرسی لقی بەغدای پارتی لە لێدوانێکدا بۆ SNN ئاماژەی بەوەدا: "دواکەوتنی ئەنجامەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران وایکردووە، کەمێک قەوارە سیاسییە کوردستانی و عێراقیش پەلە لە دانووستاندن نەکەن".

جەختیشی کردەوە "بەھۆی کێشە سیاسیەکانەوە، وەفدە ھاوبەشەکەی یەکێتیی و پارتی سەردانەکەیان نەکردوە و دوایان خستووە".

پێشتریش بەرپرسانی یەکێتیی و پارتی مەرج و بڕیارەکانی کوردیان بۆ بەشداری لە حکوومەتی داھاتوی عێراق ئاشکرا کرد و داوای گەڕانەوە بۆ دەستوور و ھاوسەنگی ھێزە سیاسیەکان و بەشداری کوردیان لە بڕیاردان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.