خبر 2018-06-26 15:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئه‌ندامی حیزبی ده‌عوه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق:

هه‌ندێک له‌ دۆڕاوانی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات چڕ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی حیزبی ده‌عوه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌ندێک که‌سایه‌تیی سیاسیی دۆڕاوی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگای ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی به‌دیری به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: هه‌ندێک که‌سایه‌تیی سیاسیی دۆڕاوی هه‌ڵبژاردن وه‌ک سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ به‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ڕێگای ته‌زویر و ساخته‌کاری له‌و ده‌نگانه‌ی که‌ بڕیاره‌ به‌ ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: پێداگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵێک له‌لایه‌ن دۆڕاوانی هه‌ڵبژاردن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ڤیازی سیاسی له‌ ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق دێته‌ ئه‌ژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.