خبر 2018-06-26 12:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی بڕیاری بایکۆت کردنی دانیشتنی داهاتووی پەڕلەمان دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندام پەڕلەمانێکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتوویەتی پەڕلەمانتارانی ئەو حیزبە بڕیاریان داوە دانیشتنی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق بایکۆت بکەن.

کوردپرێس:

نەجیبە نەجیب لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی مەعلوومەی وتووە نوێنەرەکانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریان داوە دانیشتنەکەی داهاتووی پەڕلەمان بایکۆت بکەن کە خوێندنەوە بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی پەڕلەمانی ئێستای عێراق دەکات.

نەجیبە نەجیب زیادی کرد ژمارەیێکی ئەندامی پەڕلەمانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری بایکۆت کردنی دانیشتنەکەیان داوە ئەوەش بەو مەبەستەی کۆبوونەوەکەی پەڕلەمانی نەگاتە نیسابی یاسایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.