گۆڕان به سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له كۆتاییی مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌رێوه بچێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كات و ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "به سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ین".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چالاک موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: دوای گفتوگۆیێكی زۆر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێک و بڕیاری دا به سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات واته وه‌ک گۆڕان به سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: گۆڕان پێی وایه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌ک لیستیی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ كارێكی باش نییه به‌ڵام گۆڕان پێش هه‌ڵبژاردن موفاجه‌ئه‌ی خۆی ده‌بێت.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران