خبر
2021-05-16 12:54
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
موراد قەرەیلان: 7 گەریلاکەی مام ڕەش بە چەکی کیمیایی کوژراون
بەشی تورکیا- موراد قەرەیلان رایگەیاند، سوپای تورکیا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەهۆی بەرەنگاری و بەرخودانی گەریلاوە ناتوانێت بەرەو پێش بڕوات و بۆ ئەوەش لە هەر شوێنێک دەچەقێت چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت.
کوردپرێس:
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل ئاماژەى بەوە کرد کە دەوڵەتی تورک بەرگەی بەرخودانی گەریلا ناگرێت و دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوەی ناتوانێت بەرخودانی گەریلا تێکبشکێنێت چەکی کیمیایی بەکاردەهێنت و ئەو ٧ گەریلاکەی مام ڕەش بە چەکی کیمیایی کوژراون.
ناوبراو دەشڵێت: "دەوڵەتی تورک بە رێکخستنی پڕوپاگەندەی رەش کوژراوەکانی خۆی دەشارێتەوە، دەبێت گەلەکەمان بزانێت تاوەکو ئێستا لەو هێرشانەدا ١٨ شەهیدمان هەیە. لەبارەی ٦ هەڤاڵەوە زانیاریمان لەبەردەستدا نییە و هەواڵی شەهیدبوونیان بە ئێمە نەگەیشتووە."
مانگى رابردووش هەپەگە بە چەند بەڵگەیێکەوە بەکارهێنانى چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاو کردەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران