مسته‌فا تۆنا بووه شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا تۆنا شاره‌وانی پێشووی ناحیه‌ی سه‌نجانی ئه‌نقه‌ره وه‌کوو جێگره‌وه‌ی مه‌لیح گوکچک هه‌ڵبژێردرا. گوکچک له سه‌ر داوای ئه‌ردۆغان له پۆسته‌که‌ی خۆی کشابووه‌وه.
پارتی داد و گه‌شه ڕۆژی ڕابردوو ڕای­گه‌یاند مسته‌فا تۆنای بۆ پۆستی شاره‌وانیی ئه‌نقه‌ره ناساندووه. ئه‌و بڕیاره‌ش پاش ئه‌وه ده‌رکرا که تۆنا له ڕاپرسیی ئه‌ندامانی باڵای پارتی داد و گه‌شه‌دا زیاترین ده‌نگی به‌ڵێ مسۆگه‌ر کرد.
تۆنا له هه‌ڵبژاردنی خۆجێی ساڵانی 2009 و 2014دا وه‌کوو شاره‌وانی ناحیه‌ی سه‌نجانی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵبژێردرا. له 2002ه‌وه بۆ 2007 نوێنه‌ری پارتی داد و گه‌شه بووه له په‌رله‌مانی تورکیا. هه‌ر له‌و ساڵانه‌شدا ناوبراو له فراکسیۆنی په‌رله‌مانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هاوکاریی ئه‌ورووپادا نوێنه‌ری تورکیا بووه.
وازهێنانی گوکچک و چه‌ند هاوکارێکی ناوبراو له گه‌وره شاره‌کانی دیکه‌دا پاش ئه‌وه هات که ئه‌ردۆغان ڕای­گه‌یاند پارتی داد و گه‌شه به مه‌به‌ستی خۆ ئاماده کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019 ده‌ستی داوه‌ته ئاڵوگۆڕ کردن له هه‌یکه‌لی خۆیدا و چیتر ده‌رفه‌تی بۆ فه‌وتاندن به ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران