خبر 2017-11-06 10:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگە حوکمی دەستگیر کردنی 7 ئەندامی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای دەرکرد

بەشی تورکیا- 7 ئەندامی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی گولەن لە سەر کار وەلانرا بوون بە حوکمی دادگە دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگەیێک لە ئەنقەرە حوکمی دەستگیر کردنی 7 ئەندامی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ جه‌ماعه‌تی گولەن ده‌رکرد کە حکوومەتی تورکیا ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی (FETO) ناوی لێدەبات.

پێشتریش داواکاری گشتیی ئەنقەرە حوکمی دەستگیر کردنی 30 کارمەندی وەزارەتی دەرەوەی تورکیای بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ جه‌ماعه‌تی گولەن دەرکردبوو.

لەو 30 کەسە 15 کەس لە دادگە ئامادە بوون و دادگە حوکمی زیندانی کردنی 7 کەسیانی دەرکرد و ئەوانی دیکەشی بە مەرجی داد ئازاد کرد. ئەو چەند کەسە پێشتر بە بۆنەی کەڵک وەرگرتن لە نەرم ئامێری بایلاک (کە حکوومەتی تورکیا دەڵێت بۆ داڕشتن و جێبەجێ کردنی کوودەتای 15ی جووڵای کەڵکیان لێ وەرگرتووە) لە سەر کار دەرکرابوون.

سەرچاوە: حوڕیەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.