وته‌بێژی په‌رله‌مانی عێراق:
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 پاش پێداچوونه‌وه‌ی په‌سه‌ند ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی مه‌سیحیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هه‌واڵێکدا ڕایگه‌یاند: وێده‌چێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراق پاش ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ندێک له ماده‌کانی کرا په‌سه‌ند بکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عێماد یۆخنا له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 چه‌ند بڕگه‌یێک له‌خۆ ده‌گرێت له‌وان داشکانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌هاش ته‌رخان کردنی بهشهبودجهیێک بۆ حه‌شدی شه‌عبی و ئاواره عێراقییه‌کان.
ناوبراو هه‌روه‌هاش زیادی کرد: کۆمیسیۆنه تایبه‌ته‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به بۆنه‌ی به‌رده‌وام بوونی قه‌یرانی داراییی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه به‌نیاز نین گۆڕانکاریی زۆر له پڕۆژه‌یاساکه‌دا بکه‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران