ئاڵا تاڵەبانی:
داواکارین ئەندامانی لیستی برایەتی بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی کەرکووکیان کرد و لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت رەوشی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانیان تاووتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس لەو سەردانەدا ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئامانجی سەردانەکەیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی نوێنەرانی کەرکووکە بۆ سەرجەم پێکھاتەکانی شارەکە.
ئاڵا تاڵەبانی داواشی لەو ھاووڵاتیانەکرد کە تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە ، بگەرێنەوە بۆ شارەکە.
سەرچاوە: کوردسات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران