کچێکی منداڵی سه‌قزی نازناوی ته‌کنیکی‌ترین تێکواندۆکاری وڵاتی مسۆگه‌ر کرد
به‌شی کوردستان- چواره‌مین لیگی تێکواندۆی منداڵانی کچی وڵات به‌ڕێوه چوو که کچێکی منداڵی سه‌قزی نازناوی ته‌کنیکی‌ترین تێکواندۆکاری وڵاتی وه‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کێبه‌رکێی حه‌فته‌ی کۆتاییی لیگی تێکواندۆی کچانی وڵات به‌ڕێوه چوو و په‌ریسا ساڵحی وه‌رزشوانی تێکواندۆکاری سه‌قز پله‌ی یه‌که‌می ڕه‌نکینگی ئه‌م کێبه‌رکێیانه‌ی مسۆگه‌ر کرد که به به‌شداریی زیاتر له 200 وه‌رزشوان به‌ڕێوه چوو. ناوبراو توانیی ته‌ندیسی ته‌کنیکی‌ترین وه‌رزشوانی منداڵی وڵات مسۆگه‌ر بکات.
په‌ریسا ساڵحی و میترا ته‌ریقه‌تی به هاوڕێتیی تیپی "آکادمی ابزار و یراق آلات توسن" توانییان له نێوان تیپه‌کانی وڵات‌دا پله‌ی دووهه‌م مسۆگه‌ر بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران