خبر 2017-09-03 10:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بیستەمین میهرەجانی بەرهەمە ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنییەکانی پارێزگاکان لە سنە بەڕێوە دەچێت

بەشی ئێران/کوردی- جێگرایەتیی کاروباری پارێزگاکانی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بیستەمین میهرەجانی بەرهەمی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنیی پارێزگاکان لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو میهرەجانە بە هاوکاریی پارێزگاریی کوردستان لە شاری سنە و لە ڕۆژانی 14 و 15 و 16ی مانگی خەرمانان بە ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.

شیاوی ئاماژەیە نۆزدەهەمین خولی ئەو میهرەجانە لە شاری ئاواز و بە میواندارێتیی پارێزگاریی خووزستان و دیکەی دەزگا پێوەندیدارەکان و دەنگ و ڕەنگی ناوەندی خووزستان بەڕێوەچوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.