ڕاپۆرتی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئێران به فه‌رمی ناناسین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی نوێی ئه‌سما جه‌هانگیر ڕاپۆرتده‌ری مافی مرۆڤ له کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند: ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ناوبراو ئاماده‌ی کردووه ئامانج و مه‌به‌ستی سیاسی و بژارده‌یی هه‌ندێک وڵاتی دیاریکراوی له پشته‌وه‌یه و بۆیه‌ش به فه‌رمی نایناسین و ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه و ده‌ڵێین ئه‌و ڕاپۆرته قبووڵ نه‌کراوه.
قاسمی زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ندین جار به‌پێی به‌ڵگه و به تێر و ته‌سه‌لی ئیدعا بێ بنه‌ماکانی وه‌ڵام داوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه ناوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌کان هێشتاکه کۆمه‌ڵێک زانیاریی ناڕاست و پێش داوه‌ریی تێدایه سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران و سه‌رچاوه‌ی بڕواپێنه‌کراوی تێدا به‌کار هێنراوه که متمانه به ڕاپۆرته‌که لاواز ده‌کات. به‌داخه‌وه وێده‌چێت ڕاپۆرتده‌ری تایبه‌ت چاوی به سه‌ر زۆر خاڵی پێشکه‌وتنی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا نوقاندووه و هه‌ندێک ڕسته‌ی نادیاری سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیی بێبنه‌ما له‌سه‌ر زانیاریی متمانه‌پێنه‌کراو به‌کار ده‌هێنێت و هه‌وڵ ده‌دات وێنایێکی تاریک و یه‌کلایه‌نه له دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بکێشێت. بێگومان ئه‌وه‌ش بێلایه‌نی و کاری پڕۆفشناڵی ڕاپۆرتده‌ری تایبه‌ت ده‌کێشێته ژێر پرسیاره‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرده‌وه: له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین ڕوانگه‌ی سیاسی و بژارده‌یی پێگه و پله‌ی مافی مرۆڤ له ئێران لاواز ده‌کات به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا که کۆمه‌ڵگای جیهانی به ئاشکرا ده‌بینن مافی مرۆڤ له جیهان پێشێل ده‌کرێت و کاره‌ساته ئینسانییه‌کانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له هه‌ندێک وڵاتی وه‌کوو یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین، میانمار و... ته‌ڕاتێن ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران