سوپای ئازادی سووریا هه‌موو چه‌شنێک پێکدادانێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نه‌س شێخ وه‌یس ناسراو به ئه‌بوو فارۆق جێگری فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی باکووری سوپای ئازادی سووریا له لێدوانێکدا هه‌موو چه‌شنه پێکدادانێک له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو کراونه‌ته‌وه هیچ پێکدادانێک له ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج له نێوان سوپای ئازاد و هێزه‌کانی ئه‌مریکادا ڕووی نه‌داوه.
ناوبراو له لێدوانه‌که‌ی خۆیدا ئاشکرای کرد: هه‌واڵی پێکدادانی سوپای ئازادی سووریا له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریکا درۆ و ساخته‌یه. له ڕاستیدا پێکدادانه‌که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) ڕووی داوه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن YPGه‌وه ته‌قه له بنکه و باره‌گاکانی سوپای ئازادی سووریا کرا. سوپای ئازاد به خومپاره‌ی 23 میلی و تۆپی قورس کراوه‌ته ئامانج و ئێمه‌ش وه‌کوو سوپای ئازاد وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌مان داوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران