خبر 2017-08-30 13:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکدادانی توندی هێزە ئەمریکاییەکان لە گەڵ چەکدارانی سوپای ئازادی سووریا لە مەنبەج

بەشی سووریا- هێزەکانی ئەمریکایی ناو مەنبەج بە توندی لە گەڵ بەرهەڵستکارانی پاڵپشتکراوی تورکیا لە هاوێری ئەو شارە تێهەڵچوون.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی ئەمریکایی جێگرکراو لە نزیکیی مەنبەج لە کاتی گەڕان و سەرکێشی کردن، لە گەڵ هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، تێهەڵچوون.

کۆلۆنێل ڕایان دیلۆن وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: هێزەکانی ئێمە کراونەتە ئامانج و دەسترێژیان کراوەتە سەر و ئەوانیش وەڵامی ئەو دەسترێژیەیان داوەتەوە و پاشان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی هێمن.

دیلۆن وتیشی: هاوپەیمانی بە تورکیای ڕاگەیاندووە، هۆشدار بداتە بەرهەڵستکارانی پاڵپشتراوی خۆی کە تەقەکردن لە هێزەکانی هاوپەیمانی بە هیچ جۆرێک قبووڵ ناکرێت.

لە قوربانیانی شیمانیی ئەو پێکدادنە هیچ ئامارێک بە دەستەوە نییە.

سەرچاوە: دەیکی سەباح

کۆدی هەواڵنێر: 60106

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.