خبر
2020-08-15 14:19
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
ئەمریکا مەشق و ڕاهێنان بە 2 هەزار و 200 کەس لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات
بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەمەبەستی پاراستنی بیرە نەوتییەکان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات خولێکی مەشق و ڕاهێنان بە 2 هەزار و 200 کەس لەو هێزانە دەست پێدەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، پاش ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و کۆمپانیای ئەمریکیی LLC، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەمەبەستی پاراستنی بیرە نەوتەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەیهەوێت ڕاهێنان بە 2 هەزار و 200 کەس لەو هێزانە بکات.
ئاژانسی KRDnews، ڕایدەگەیێنێت: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا کە لەمبارەوە بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا لە ڕۆژێکدا 30 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت کە بەهای 3 ملیۆن دۆلارە.
تێچووی ڕاهێنانی ئەم هێزانەیش لە بوودجەیێک دابین دەکرێت کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2020 دیاری کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران