خبر 2020-07-25 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان بنکەیێکی سەربازیی بەغدا رادەستی هێزە عێراقییەکان دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بنکەیێکی سەربازیی دیکەیان ڕادەستی هێزە عێراقییەکان دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 25-7-2020، هاوپەیمانان بنکەی سەربازیی بسمایەیان لە رۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق، رادەستی هێزە عێراقییەکان کردەوە.

هێزەکانی ئیسپانیا و ئەمریکا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە بنکەی سەربازیی بسمایە جێگیر کرابوون.

شایانی باسە رۆژی هەینی بنکەی سەربازیی بسمایە بە چوار مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.