خبر
2020-05-10 11:34
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
10 حاڵەتی نوێی تووشبوون و دوو حاڵەتی نوێی مردن دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئیلام
بەشی ئیلام- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 626 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 20ی گوڵانی 1399 محەمەد کەریمیان سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی ئیلام لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە ئیلام تۆمار کراوە و ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لەو پارێزگایە گەیشتە 57 حاڵەت.
کەریمیان گوتیشی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە گەیشتە 626 حاڵەت.
بۆچوونی بەکارهێنەران