خبر 2020-05-05 05:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی داعش لە مەخموور کوژرانی سەربازێکی عێراقیی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر بارەگایێکی هێزە عێراقییەکان لە ناوچەی مەخموور سەربازێکی عێراقی کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.

کوردپرێس:

شەوی دووشەمە 4ی ئاداری 2020 چەکدارانی داعش لە دەشتی قەراجی سەر بەقەزای مەخموور هێرشیان کردە سەر بارەگایێکی هێزە عێراقیەکان و سەربازێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

غازی فەیسەڵ فەرماندە لە هێزی پێشمەرگە، لەو بارەیەوە بەشار پرێس-ی راگەیاند،" لە نێوان گوندی مهێدی و قەڵاتە سۆرانی بامەندان بەداخەوە سەربازێک كوژراو یەکێکی دیکە ش بریندار بوون و داعشەکان بەرەو شاخی قەرەچوغ ڕایان کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد،"سەربازەکە سەر بە لیوای پەنجای فرقەی چواردەی سوپای عێراقە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.