خبر 2020-04-12 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە تورکیا/ ژمارەی گیان لەدەست دان گەیشتە 1100 حاڵەت

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 95 کەسی دیکە لە تورکیا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و بەوەش ژمارەی گیان لەدەست داوانی ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە زیاتر لە یەک هەزار و 100 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، پێنج هەزارو 138 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و بەمەیشەوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتۆتە 52 هەزارو 167 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا رایشگەیاندوە: بەهۆی زیاکردنی ژمارەی پشکنینەکانەوە، ژمارەیێکی زیاتری تووشبوون بە کۆرۆنا تۆماردەکرێت، بەڵام ژمارەی ئەو تووشبووانەی کە پێویستیان بە چاودێری ورد هەیە زیادی نەکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.