خبر
2020-03-13 06:34
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
حكوومەتی هەرێم هاتوچۆی هێڵەكانی گواستنەوەی گشتیی ڕاگرت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڕیاری دا هاتوچۆی هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی (پاس – مینی پاس) لە نێوان شارەكان و ناوخۆی شارەكان ڕابگرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بە فەرمانی ژمارە 30 لە 12/3/2020 دەرچووە و واژۆی ئەنوەر جەوهەر وەزیری لەسەرە تیایدا هاتووە، لەسەر ڕۆشنایی ڕاسپاردەكانی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، بڕیاریان داوە هاتوچۆی هێلەكانی گواستنەوەی گشتی (پاس – مینی پاس) لە نێوان شارەكان و ناوخۆی شارەكان ڕابگرێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم بڕیارە لە ڕێكەوتی 13/3/2020 جێبەجێ دەكرێت و تا 1/4/2020 بەردەوام دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران