خبر 2020-02-09 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق رازی بووە دانووستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بکات

بەشی سووریا- سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حكوومەتی سووریا رازی بووە دانووستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بکات.

کوردپرێس: ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند: حکوومەتی سووریا بە گرەنتی رووسیا، رازی بووە دانوستانیان لەگەڵدا بکات و لیژنەیێکی باڵاش بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یاسای بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی و پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پێکبهێنێت.

ئیلهام ئەحمەد، ئاشکراشی کردووە کە دوای دانوستانەکانیان لە حمێمیم، سەردانی دیمەشقیان کردووە و لەگەڵ عەلی مەملووک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی سووریا بە ئامادەبوونی نوێنەری رووسیا کۆ بوونەتەوە.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.