یه‌کێتی پرسی به‌شدارى له حکوومه‌ت و پشکه‌کانی تاوتوێ کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆ بوووه‌وه و پرسی به‌شداریى یه‌کێتى و پشکه‌کانى ئه‌و حزبه له پێکهێنانی حکوومه‌تدا تاوتوێ کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 25ی ئاداری 2019 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتیی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا پشکه‌کانی له پێکهێنانی حکوومه‌ت و ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی شاندی پارتی و یه‌کێتی تاوتوێ کردوووه و بڕیاریشه ڕۆژى چوارشه‌ممه 27ی ئادار پارتى و یه‌کێتی کۆتا جار کۆ ببنه‌وه له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌ت.
هاوکات عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندبوو که ئێستا له دانووستاندان له‌گه‌ڵ پارتی که گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن له دانانی به‌رنامه‌ی حكوومه‌تدا و توانییان داكۆكیكاری باش بن له جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه‌یان به‌شدار ده‌بن و ئه‌گه‌ر زانیشیان وانابێت به‌شداری ناكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران