خبر 2019-03-21 09:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هوشدار لەبارەی خراپتر بوونی دۆخی شەنگال

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێستا شنگال لە ڕووی ئەمنییەوە لە ناخۆشترین باردایە و فەرماندەیێکی سەربازییش دەڵێت کرانەوەی دەرگای سنووری سووریا مەترسییێکی گەورەیە بۆ سەر شنگال و خەڵکی خراپی ناوچەکە بەئازادانە هاتوچۆ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر شەشۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "شنگال ئێستا ڕەوشی لە خراپەوە بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە و خەڵکێکی زۆری تێکەڵاوی داعش لەو سنوورە هاتوچۆ دەکەن."

لەو بارەیشەوە، قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەییی پێشمەرگەی شنگال دەڵێت: "ئەو هێزە نایاساییانە بوونەتە هۆکاری ئەوەی ٨٠%ی خەڵکی شنگال نەگەڕینەوە ناوچەکانیان، هەربۆیەش ئەو هێزانەی ئێستا لە شنگالن لەسەر باجوەرگرتن لە خەڵک هاوڕێی یەکن و لە هەندێک شتیشدا دوژمنی یەکن، زەرەرمەندی یەکەمیش خەڵکی شنگالن."

٨٠% خەڵکی شنگال لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆکدان و ناگەڕێنەوە ناوچەکانیان ئەو ٢٠%ی کە لە شنگالنیش لەسەر چیای شنگال لە کەمپی سەردەشتیدان و ناگەڕینەوە نێو شنگال بۆ ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانە."

قاسم شەشۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "خەڵک لەو هێزانە بێزار بوون و ئەوان نەک هەر ئاگایان لە ئێزدییان نییە، بگرە زیانیش بە ئێزدییان دەگەیێنن."

هەر لەبارەی ئەو گرژی و شەڕەی ئەم دوایییەی شنگالەوە، خەڵکی شنگال گردبوونەوەیێکیان بەڕێوە برد و داوایان کرد ئەو هێزانە چیتر نەبنە هۆکاری تیکدانی ناوچەکەیان و لە ناوچەکانیان دەربکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.