خبر 2019-03-20 21:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆناڵد ترەمپ: 400 سەربازی ئەمریکی لە سووریا دەمێننەوە

بەشی جیهان- سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند 400 سەربازی وڵاتەکەی لە سووریا ناکشێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێش كەمێک، ترەمپ لە باخی باشووری كۆشكی سپی، بەر لەوەی بەرەو ویلایەتی ئۆهایۆ بەڕێكەوێت چووە لای ڕۆژنامەنووسان و وتی: 400 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌مێننه‌وه‌ کە 200 کەسیان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا جێگیر دەبن.

ترەمپ نەخشەیێكی دوا مۆڵگەی داعشی پێبوو و بە ڕۆژنامەنووسانی گوت سەیری ئەم نەخشەیە بکەن ئەو کاتەی من دەسەڵاتم بەدەستەوە گرت هەموو ئەم خاڵە سوورانە بەدەستی داعشەوە بوو بەڵام ئه‌مشه‌و ده‌ست به‌سه‌ر دواهەمین مۆڵگه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا دەگرین له‌ سووریا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی 200 هێزی دیکەی ئەمریکا بۆ ماوەیێک لە خاکی سووریا و نزیک لە سنووری ئیسرائیل جێگیر دەبن.

سەرچاوە: كەناڵی CBS newsی ئەمریكی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.