خبر 2019-03-20 12:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیل بۆروومان دەکەن

بەشی تورکیا - هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوار گوندی سنوورەکەیان بۆردومان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانیی قەندیل رایگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی بناری قەندیل دا سووڕاونەتەوە و بۆردوومانی چەند ناوچەیێکیان کردووە، بەڵام زیانی ئەوتۆی بەدواوە نەبووە".

بە گووتەی ژمارەیێک لە گوندنشینانی بناری قەندیل، بۆردوومانەکان لەنزیک گوندەکانی ئیوەیس، شێخان، ئیندزێ، بێپاڵان، زارگەڵی و بۆکریسکان ئەنجام دراون .

هەر بە گووتەی گوندنشیان، بۆردوومانەکان زیانی گیانیان بەدواوە نەبووە، بەڵام ترسیان خستۆتە دڵی خەڵک بەتایبەت کە بڕیارە سبەی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە بناری قەندیل بەڕێوەبچن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.