سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا بۆ کوردانی وڵاتەکەی: دوور بکەونەوە لە HDP و PKK
بەشی تورکیا- دەوڵەت باغچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا کە بەشداریی لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی تەلەفیزیۆنیدا کرد کوردەکانی تورکیای کردە بەردەنگ و وتی: بۆ ئەوەی کە هەڵەی مێژوویی خۆتان دووپات نەکەنەوە و شۆناسی خۆتان نەدەنە دەستی حەیانەتکاران لە HDP و PKK دوور بکەونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باغچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا بە کوردەکانی وت: وەکوو بەشێک لە هاوپەیمانیی کۆمار بە برا کوردەکانم دەڵێم دەنگەکانتان بە هەر پارتێک ئەدەن بیدەن بەڵام بەپارتێکی نەدەن کە سەربە پەکەکە-یە، مۆڵەت نەدەن پەکەکە خەساری زیاتر لە تورکیا بدات.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: لە حزبەکەی ئێمەدا ژمارەیێک زۆر لە کوردەکان هەن. هەڵەیە کە بڵێین دەنگی هەموو کوردەکان بە هەدەپە دەدرێت. لە بانگەشەکانیاندا دەڵێن هەدەپە شەش ملیۆن دەنگی هێناوە، هەوڵ ئەدەن ئەو شەش ملیۆن کەسە وەکوو لایەنگری پەکەکە بێرنە ئەژمار.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران