خبر 2019-03-18 08:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری بەرگریی تورکیا:

لەبارەی مەنبج و ڕۆژئاوای فورات ئامادەکاریی تەواومان کردووە

بەشی تورکیا- خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گریمانەکراوی تورکیا لە باکووری سووریا و وتی: لەبارەی مەنبج و ڕۆژئاوای فورات بەتەواوی ئامادەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ناسەقامگیری و ئاڵۆزی لەناوچەکەدا لە نزیکەوە چاودێڕی دەکەین. هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری هەڕەشەی تیرۆرە کە لەمبارەوە ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووەتە بەر.

ناوبراو وتیشی: هێزە چەکدارەکانی تورکیا وەکوو ڕابردوو، ئێستاش لە زەمین و دەریا و ئاسمان هەر هەوڵێک کە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و مییلەت پێویست بێت دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان ئەنجامی دەدەن.

ناوبراو لە وتەکانیدا ئاماژەی بە بابەتی مەنبج و ڕۆژئاوای فورات کرد و وتی هیچ هۆکارێک بۆ نیگەرانی نابینم، لەمبارەوە هەموو ئامادەکارییەکان کراوە. کات و شوێنی پێویستی خۆی لەسەر فەرمانی سەرۆک کۆمار ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین. کەس گومان لەوەدا نەکات کە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی تورکیا تەنها تیرۆریستەکانن.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.