مانگرتوویێکی سیاسیی کورد له زیندانی تورکیا گیانی له‌ده‌ست دا
به‌شی تورکیا- چالاکوانێکی سیاسیی کوردی تورکیا که به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مانگرتنی له‌یلا گوڤه‌ن نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له زیندانی تیپی Fی ته‌کیرداغ مانی له خواردن گرتبوو، شه‌وی ڕابردوو له زینداندا خۆی کوشت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زۆلگۆف گه‌زه‌ن چالاکوانێکی سیاسیی کوردی تورکیا که 1 مارچی 2019ی زایینی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مانگرتنه‌که‌ی له‌یلا گوڤه‌ن نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له زیندانی تیپی Fی ته‌کیرداغ مانی له خواردن گرتبوو، شه‌وی ڕابردوو له زینداندا خۆی کوشت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون، ته‌رمی ئه‌و چالاکوانه سیاسییه کورده سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی نامیک که‌مال کراوه و ته‌رمه‌که‌ی له ئه‌سته‌نبۆڵ ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی ده‌کرێت.
ته‌رمی گه‌زه‌ن له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورکی ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئامه‌د ده‌کرێت و له ئامه‌د ئه‌سپه‌رده‌ی خاک ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی کارینجا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران