وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ئاماری کوژراوانی شه‌ڕی داعش ئاشکرا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له دوایین پانێڵی ڕۆژی یه‌که‌می کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر که له‌ژێر ناوی (عێراق و ڕه‌وشی ئاسایشی بێ چاره‌سه‌ر) بوو چه‌ند ئامارێکی خسته‌ڕوو و گوتی: "له ساڵی 2003وه تاوه‌کو ساڵی 2019 زیانه مرۆیییه‌کان له عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه: 539 هه‌زار و زیاتر له 500 قوربانی و شه‌هید و کوژراو هه‌ن."
جه‌بار یاوه‌ر ده‌شڵێت: "زیانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له 2003وه تاوه‌کوو 2019 به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌مریکییه‌کان که بڵاویان کردوووه‌ته‌وه، چوار هه‌زار و 384 کوژراو برینداریان هه‌یه."
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی قوربانیانی شه‌ڕی داعش له هه‌رێمی کوردستان گوتی: "له ساڵی 2014وه تاوه‌کوو 2019 هه‌زار و 720 شه‌هید و 10 هه‌زار و 729 بریندار هه‌ن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران