هێرشی داعش بۆ سه‌ر گوندێکی خانه‌قین شکستی هێنا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی جه‌ختی کرد که جارێكی‌تر تیرۆریستانی داعش په‌لاماری گوندێكی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قینیان دا که به هاوکاریی هێزی ئه‌منی و خه‌ڵکی ناوچه‌که شکستی هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی شوباتی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سۆمه‌ریه نیووزدا گوتی: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو 26ی 2ی 2019 تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی (یووسف به‌گ)ی سه‌ر به خانه‌قین له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله و پاشان ته‌قه‌یان به ناو گونده‌كه‌دا كرد و له ئه‌نجامدا هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بریندار بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت ته‌ئکیدی کرده‌وه: هێزی ئه‌منی به هاوکاریی خه‌ڵکی ناوچه‌که هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی یووسف به‌گیان پووچه‌ڵ کرده‌وه و خه‌سارێکی گیانیی زۆر له‌وان درا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران