ھه‌سه‌ده: ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆن به‌نده به ڕزگارکردنی خه‌ڵكی سڤیل له باغۆز
به‌شی سووریا- به‌رپرسی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆن به‌نده به ڕزگارکردنی ته‌واوی خه‌ڵکی سڤیل له باغۆز.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی شوباتی 2019 مسته‌فا بالی به‌رپرسی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (ھه‌سه‌ده) به کوردستان 24ی گوت: "پڕۆسه‌ی ڕزگارکردنی خه‌ڵکی سڤیل له باغۆز به‌رده‌وامه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له بوونی چوار هه‌زار که‌س له باغۆز ده‌که‌ن ڕاست نیین."
ناوبراو دووپاتی کرده‌وه که چه‌کدارانی داعش له باغۆز جگه له خۆڕاده‌ست کردن یاخود کوژرانیان هیچ ده‌رفه‌تێکی دیکه‌یان له به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
شایانی باسه که شاره‌دێی باغۆز ده‌كه‌وێته نزیک سنووری عێراق و به دواڕووبهری خاكی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی داعش له دۆڵی فورات له سووریا داده‌نرێت و هاوپه‌یمانیی نیوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ئاماژه به‌وه ده‌کات که "توندڕه‌وترین چه‌كداره‌كانی داعش هێشتا له باغۆزن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران