بەرنامەی وەرزشیی بەهێزترین پیاوانی کوردی ئێران لە تەلەڤزیۆنی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگ و ڕەنگی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە پشووەکانی نەورۆزدا تا ڕۆژی سێزدەبەدەر بەرنامەی وەرزشیی بەهێزترین پیاوانی کوردی ئێران بڵاو دەکرێتەوە.
کوردپرێس:
جەعفەر عەبدولمەلکی بەڕێوەبەری کەناڵی تەلەڤزیۆنیی پارێزگای کوردستان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژەی بە بەرنامەکانی ئەو تەلەڤزیۆنە و چالاکییەکانیان کرد و ڕایگەیاند بۆ ڕۆژانی پشووی نەورۆز لە ڕۆژی یەکەمەوە تا 12ی خاکەلێوە بەرنامەی وەرزشیی بەهێزترین پیاوانی کوردی ئێران بڵاو دەکرێتەوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە ئەو بەرنامەیە لە 12 شەودا و هەموو شەوێک بۆ ماوەی 40 خولەک پێشکەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی پارێزگای کوردستان ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی بەرنامەی تایبەت بە کەمئەندامانیش کرد و ڕایگەیاند لە ساڵی نوێدا بەرنامەی تایبەت بە ناشنەواکان بڵاو دەکرێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران