کورتەی هەواڵەکانی۹ی سەرماوەزی ۱۴۰۴ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۹ی سەرماوەزی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

ڕووداوەکەی نزیک پاڵاوگەی لاناز درێژکراوەی پیلانی چەند دەستێکی دەرەکیە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەیەکە لەلایەن چەند دەستێکی دەرەکی و بە فیتی هەندێک کەس و لایەنی ناوخۆیی، هەوڵی نانەوەی ئاژاوە دەدرێت. نوێترین هەوڵی تێکدەرانە بە بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی پێکرد کە مەبەست لێی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان سووتەمەنیی شلی وەک جێگرەوەی غاز بۆ دابین کردنی کارەبا بەکارهێنا، بە هاندانی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆمەڵە کەسێکی ئاژاوەگێڕ ڕێگای تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و هاوڵاتیانیان لە سنووری گوێڕ گرت و تەقەیان بە سەر خەڵک و رێبوارانی ئەو ڕێگایەدا کرد.
شایانی باسە نیوەڕۆی دوێنێ له‌ گوندی لاجان-ی نزیک گوێر له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر شه‌ڕ له‌ نێوان خه‌ڵکی ناڕازیی و هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ڕوویدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، کە دواتر هێزێکی زۆری ئەمنی ڕەوانەی ناوچەکە کرا.

هاوسەرۆکی کەجەکە:
تاوانمان نەکردووە تا دەوڵەتی تورکیا لێبووردنمان بۆ دەربکات

بەسێ‌ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) دەڵێت: کادیرانی پارتی کرێکارانی کوردستان چاوەڕوانی هیچ لێبووردنێک لە دەوڵەتی تورکیا ناکەن، دەشڵێت: ئێمە تاوانێکمان ئەنجام نەداوە تا داوای لێبووردن بکەین.
ناوبراو دەشڵێت: ئێمە خەباتمان کرد بۆ ئازادی و ناسنامەی گەلەکەمان، بۆیە ئێمە داوای هیچ لێبوردن و یاسایەک ناکەین بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، جێگای ئێمە خەباتکردنە لە ناو ڕیزەکانی گەلەکەماندا، ئامانجیشمان نییە لە پەرلەمان یان شوێنێکی تری ئەنقەرە بین، خەباتی ئێمە زۆر لەوە فراوانترە.

کد مطلب 2791228

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha