ڕەنگە لەسەر داوای پارتی دیموکرات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت

ئەدهەم بارزانی، ڕایگەیاند، لەوانەیە لەسەر داوای پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێ مانگ و ۵-۶ ڕۆژێک دوابخرێت.

ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش پێداگریەکی یەکجار زۆری پارتی لەسەر دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی لەم سەردەمە لە عێراق شڵەژانێک دروستنەبێت، پاش ھەندێک گەشت و سەفەری تەواو نھێنی، لەوانەیە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ سێ مانگ و ۵ - ۶ ڕۆژێک دوابکەوێت.

بەگوێرەی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیارە رۆژی ۱۰ـی حوزەیرانی ۲۰۲۴، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و  رۆژی ۱۰ی مانگی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات و لە بەرواری ۶ـی حوزەیران کۆتایی بێت.

کد خبر 2770039

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha