ئەمریکا بێ‌هیوا بووە لە پڕۆسەی چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگە

عەقیدێکی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا دەڵێت هاوکارە پێشووەکانی بێ‌هیوا بوونە لەپڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان چوونکە لەمپەڕی زۆر هەیە لەسەر ئەو ڕێگایە.

 مایڵز کاگینز، وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش کە پێوەندییەکی قووڵی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەیە، باس لەوە دەکات کە ئەمریکا بێ‌هیوا بووە لەو هەوڵانەی کە بۆ یەکخستنی هێزەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی دراوە.

ناوبراو پێی وایە بەرپرسانی هەر دوو حزبی پارتی و یەکێتی مەیلی جیدی و ڕاستەقینەیان بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دووبارەی هێزەکانی پێشمەرگە نییە.

مایڵز کاگینز ئاماژەی بەوەش کردووە کە: هەڵبەت هەندێک بابەتی دیکە وەکوو بوودجە و ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا کاریگەریی نەرێنی هەبووە لەسەر ڕێکخستنەوە و چاکسازی لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدا.

وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکراشی دەکات ناکۆکیی سیاسی نێوان دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان واتا یەکێتی و پارتی سەرەکیترین لەمپەڕە لەسەر ڕێگای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

کد خبر 2762979

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha