بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن.

بەگوێرەی داتا فەرمییەکان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو نزیکەی 25 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان، لە هەر سێ سەنتەرەکەی شێرپەنجە، تۆمارکراون بە شێوازی جۆراوجۆر، بە جۆرێک لە ساڵی 2020 زیاتر لە شەش هەزار و لە ساڵی 2021 نزیکەی هەشت هەزار کەس و لە ساڵی 2022 زیاتر لە نۆ هەزار کەس و نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 تەنها لە سلێمانی هەزار و 500 تووشبوو تۆمار کراون.
کاروان گەزنەیی لەبارەی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئامارەکانی شێرپەنجە ڕوو لە هەڵکشانە، کە "هۆکارەکان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن و حکوومەت لێیان بێدەنگە، وەکوو بەنزینی تێکەڵکراو، دووکەڵی مۆلیدە تایبەتەکان، دەرمانی بەسەرچوو و خواردنی کوالێتی خراپ و ماوە بەسەرچوو و دەیان هۆکاری دیکە، بەڵام هیچ ڕێکارێک نەگیراوەتە بەر بۆ کەمکردنەوەی حەجمی ئەم کارەساتە".
کاروان گەزنەیی باسی لەوەش کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان بەشێک لە کارگە گەورەکان شەوان فلتەرەکانییان دەکوژێننەوە، ئەوژەهرە بڵاو دەکەنەوە و هیچ کەسێکیش قسە ناکات؛ ئەمەش هۆکارێکی ڕاستەوخۆییە بۆ زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنجە

کد خبر 2758393

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha