موحەڕەم ئینجە کشانەوەی خۆی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی تورکیا ڕاگەیاند

سەرۆکی پارتی مەملەکەت و کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا ئەمڕۆ پێجشەممە لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا کشانەوەی لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی تورکیا دا ڕاگەیاند. شرۆڤەکارانی پرسی تورکیا ڕایدەگەیەنن کشانەوەی موحەڕەم ئینجە سەرۆکی پارتی مەملەکەت لە پێشبڕکێی سەرۆکایەتی تورکیا چانسی سه‌رکه‌وتنی که‌مال کڵیچدارئۆغڵو ڕکابەری سەرەکیی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر ده‌بێت. شارەزایان دەڵێن کاندیدبوونی ئینجە لەبەرژەوەندیی ڕەجەب تەییب ئەردغان بوو، چوونکە دەنگی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پەرت ‌و بڵاو دەبوو. وەکوو پێشبینیش دەکرا، ئینجە 5%ی دەنگەکانی بەدەست دەهێنا، بەڵام فشاری میدیا و لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن، وای لێکرد، بڕیارە قورسەکە بدات ‌و لە کاندیدبونی پاشه‌کشه‌ بکات.

کد خبر 2755584

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha